گێتی
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵى گرنگى دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنەری پێشووی ئەمه‌ریکا لە هاوپەیمانی بەرەنگار بوونەوەی داعش رایگه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاواى كوردستان ناكشێنه‌وه.
جەیمز جێفری، نوێنه‌رى پێشووى ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانى دژ به داعش وتى "هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ئەگەری سەرکەوتنی ترامپ یان لە ئەگەری مانەوەی بایدن لە ئەو ناوچە دەمێننەوە".
باسى له‌وه‌شكرد "هۆکاری سەرەکی بوونی ئەمه‌ریکا لە سوریا بەرەنگاربوونەوەی داعشه لە پاڵ هێزە کوردییەکان و داعش‌یش هێشتا مەترسییەکە بۆ سەر سوریا و باس کردن لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا زووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " رێگاچارەی کەمبوونەوەی ئاڵۆزی نێوان کورد، رێککەوتنی سێ لایەنەی کوردی، ئەمه‌ریکا و تورکیا لەسەر ئاگربه‌ستى ساڵى 2019 ، له ئەو رێگایەوە وێڕای پاراستنی ئاسایشی سێ لایەنەکە، ئاڵۆزی لە ئەو ناوچە کۆنترۆڵ دەبێت".
ع،ه