گێتی
ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان هاته ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کۆمیسیۆنی تایبەتی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر وێستگه‌و ناوچه سه‌ربازییه‌كان لە رۆژئاواى كوردستان تاوانى جه‌نگه.
له راپۆرتێكى ئه‌و كۆمسیۆنه هاتووه "توركیا به‌و هێرشانه‌ى ده‌یانكاته سه‌ر رۆژئاواى كوردستان هاوڵاتیی مه‌ده‌نى ده‌كاته ئامانج و ئەوەش پێشێلكردنى یاساكانى نێودەوڵەتییه".
هه‌روه‌ها" زۆربەی خەڵکی سڤیل لەو ناوچانه بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە و یەک ملیۆن هاوڵاتیی بۆ چەند هەفتەیه‌ك ده‌ڕوات لە ئاو و کارەبا بێبەش کراون".
له ماوه‌ى رابردوو توركیا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان چڕكردووه‌ته‌وه و چه‌ندین ناوچه‌ى به ئامانجگرتووه و به‌هۆیه‌وه سه‌ره‌ڕاى زیانى مادده، زیانى گیانیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ع،ه