گێتی

ژنێك له‌ لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویەوه‌ كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێك له‌ لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویەوه‌ كوژرا

مه‌ودا میدیا-


ژنێكى خه‌ڵكى ورمێى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دواى جیابوونه‌وه‌ى، له‌لایه‌ن هاوسه‌رى پێشووى به چه‌ند فیشه‌كێك كوژراوه‌.

میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ " زیبا سەیاد، تەمەن 27ساڵ، خەڵکی گوندی حەسار کانی سپی سەر بە شارى ورمێ، له‌ لایه‌ن هاوسه‌رى پێشووى به‌ چه‌ند فیشه‌كێك كوژراوه‌"

ناوبراو چه‌ند مانگێك ده‌بێت له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى جیابووه‌ته‌وه‌، پێش جیابوونه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ رووبه‌ڕووى توندوتیژ بووه‌ته‌وه‌ و چه‌ندینجاریش سه‌ردانى پزیشكى ده‌روونى كردبوو.

زیبا چه‌ندینجار به‌ كه‌سوكاره‌كه‌ى وتووه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ره‌و مه‌ترسى ئه‌وه‌ى نیشانداوه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى بیكوژێت.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan