گێتی

تیکتۆک قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیکتۆک قەدەغەکرا

مه‌ودا میدیا-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە 352 دەنگ، پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی  له‌ ئه‌مریكادا پەسند کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە 13ى ئازارى 2024، کۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی كه‌ ده‌كاته‌ 352 ده‌نگ به‌ به‌ڵێ، پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکى لە سەرتاسەری ئەمریکادا پەسەند کرد.

ئه‌و ده‌نگانه‌ى به‌ نه‌خێر بوون له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌یان 65 ده‌نگ بوو، هاوكات بڕیاره‌ به‌ مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌، رەوانەی ئەنجوومەنی پیران بکرێت.

ئاپلیکەیشنی تیکتۆک، له‌ جیهاندا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ش 150 ملیۆنیان ئەمریکییه‌.

هاوكات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە کە تیکتۆک هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بکات، بەڵام هەر سورە لەسەر قەدەغەکردنی تیکتۆک.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب