گێتی

9 هه‌زار ژن و 12 هه‌زار منداڵ كوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


9 هه‌زار ژن و 12 هه‌زار منداڵ كوژراون

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بڵاویكرده‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئیسرائیل و غه‌ززه‌، ئیسرائیل نۆ هه‌زار ن و 12 هه‌زار منداڵى به‌ بۆردوومان كوشتووه‌.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران رایگه‌یاند " لە سەرەتای شەڕی غەززەوە لانیکەم 165 کارمەندی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە هێرشەکانی رژێمی زایۆنی کوژراون".

باسى له‌وه‌شكرد "تا ئێستا زیاتر لە 150 ناوەندی سەر بە ئەو رێکخراوە وەک قوتابخانە بۆردوومانکراون و هەندێکیان بەتەواوی لەناوچوون، زیاتر لە 400 فەلەستینی لە ناوەندەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە کوژران".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " رژێمێک کە رێکخراوە مرۆیییە نێودەوڵەتییەکان و ئەرک و خزمەتگوزارییەکانیان و تەنانەت گیانی فەرمانبەرەکانیشیان بە بێ نرخ دەزانێت و لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا نزیکەی نۆ هەزار ژنی فەلەستینی و 12 هەزار و 500 منداڵی کوشتووە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان