گێتی
ئێران... خه‌ونى دوژمنان ده‌چێته ناو گۆڕ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئومێدى ئیسرائیلییه‌كان بۆ له‌ناوچوون و دابه‌شبوونى ئێران ده‌چێته ناو گۆڕ.
ناسر کەنعانى، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند " مردخای کیدار، بەرپرسی پێشووی ئەمنیەتی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا رایگەیاندووه، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەبێ دابەش بکرێت و ببێتە 6 وڵات".
باسى له‌وه‌شكرد " ئەمە جاری یەکەم نییە به‌رپرسانى ئیسرائیل ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، ئەوه‌یان به بیر ده‌هێنینه‌وه کە لە 45 ساڵی رابردوودا نزیک بە 250 هەزار کەس لە هۆزە جیاجیاکانی ئێرانەوە گیانی خۆیان بۆ یەکپارچەیی، تۆکمەیی و هێزی وڵاتەکەیان به‌ختكردووه".
وتیشی" ئەوان بۆ قەرەبووی شکستەکانی خۆیان لە غەززە هەوڵی کوشتنی ژنان و منداڵان دەدەن و ئارەزووی ئەوان وەکوو ئارەزووەکانی دیکەیان دەچێتە گۆڕ".
ع،ه