گێتی

ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا له‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هۆشدارى دایه‌ توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا له‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هۆشدارى دایه‌ توركیا

مه‌ودا میدیا-

ئەنجوومەنی ئەوروپا داوای لە تورکیا کرد، هەرچی زووە سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات و ده‌شڵێت، كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو هۆشدارى توندتر ده‌كه‌ین بۆ توركیا.

ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو كه‌ ماوه‌ى سێ رۆژى خایاند له‌ ستراسبۆرگی فەرەنسا به‌ڕێوه‌چوو، داواى له‌ توركیا كرد هه‌رچى زووه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ ئازاد بكات و ئه‌گه‌ریش ئازاد نه‌كرێت، مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر ده‌كرێت و ئه‌و كات هۆشدارى توندر ده‌درێته‌ توركیا.

زیندانیکردنی دەمیرتاش لە کاتێکدایە پێشتریش  دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دوو جار داوای ئازادکردنی ئەو سیسەتمەدارە کوردەیان کرد بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەک نەبوو  لە رێگەیەوە دەمیرتاش بە تاوانی تیرۆر سزا بدرێت، بەڵام تورکیا هەر دوو جارەکە بڕیارەکەی دادگای ئەوروپای رەتکردەوە.

بەپێی ماددەی 46ى رێککەوتننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا پابەندکەرن بۆ وڵاتانی ئەندام کە تورکیا یەکێکیانە.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب