گێتی

نوێترین ئامارى قوربانییانى كۆڵبه‌ر له‌ ماوه‌ى 12 ساڵدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین ئامارى قوربانییانى كۆڵبه‌ر له‌ ماوه‌ى 12 ساڵدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

نوێترین ئامارى قوربانییانى كۆڵبه‌ر له‌ رۆژهەڵاتی كوردستان له‌ ماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ پێى ئاماره‌كانیش، له‌وماوه‌یه‌دا بەلایەنی كەمەوە 589 كۆڵبەر كوژراون و هەزار و 617 كۆڵبەری تریش بریندار بوون.


بەپێی راپۆرتی رێكخراوی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا نزیكەی 20 كۆڵبەر لەلایەن ‌هێزەكانی سوپای پاسداران بوونەتە قووربانی و تەنیا لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 41 كۆڵبەر و كاسبكار لە ناوچە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و 292ی تریش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها بەپێی ئاماری رێكخراوی كوردپاش بۆ مافی مرۆڤ، ئه‌وه‌ هاتووه‌، تەنها لە ساڵی رابردوودا، 341 كۆڵبەر لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بوونەتە قوربانی، وه‌لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا بەلایەنی كەمەوە 589 كۆڵبەر كوژراون و هەزار و 617 كۆڵبەری تریش بریندار بوون.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان