کوردستانی

هۆشدارى ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارى ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، رۆژى دووشه‌ممه‌، شه‌پۆلێكى به‌هێزى باران بارین روو له‌ناوچه‌كان ده‌كات و لافاو دروستده‌بێت پێویسته‌ هاوڵاتییان ئاگاداربن.

پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئیوارەی ڕۆژی دووشەممە، 18ى مانگ، بەشێکی تر لە شەپۆلەکە دەریایی سورە دەگاته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و بەپێی کات لەگەڵ دەریایی ناوەڕاست هەردووکیان یەک دەگرن و دەگاتە ناوچەکان، رۆژى سێشه‌ممه‌ شه‌پۆله‌كه‌ زیاتر به‌هێز ده‌بێت".

باسى له‌وه‌شكرد " ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت، ئەگەری دروست بونی لافاو هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە پێشتر لافاو تیاندا روویداوە لەگەڵ هەورتریشقەى بەهێزی  لەگەڵ دەبێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رێژەی باران بارین بەپێی ناوچەکان جیاوازە لەم شەپۆلەدا ئەگەری دروستبوونی هەوری سۆپەرسێڵ هەیە لە ناوچەکانی پاڕێزکای کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان، پاڕێزگای هەڵەبجەی شەهید، دەشتی شارەزوور بەگشتی  و ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت لە 25کیلۆمه‌تر بۆ 40 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە".

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان