کوردستانی

پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزێت و بەفریش دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزێت و بەفریش دەبارێت
مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییه‌كانى کەشناسی هەرێم پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر دابەزێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لە دوای نیوەڕۆى ئه‌مڕۆوه‌ ئاسمانی هەرێم دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پاشان کاریگەری شەپۆلی بارانبارین چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان و تاوه‌كو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە سەنتەری پارێزگەکان و قەزا و ناحیەکانیش بارانی مامناوەند و هەندێک کات نمەباران دەبێت".

کەشناسی له‌ باره‌ى سبەینی چوارشەممەشه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "نزمترین پلەکانی گەرما دوو بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر و لە هەندێک ناوچەش بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 13 پلەى سیلیزى

سلێمان: 12 پلەى سیلیزى

دهۆک: 8 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 8 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان