ئابووری
به‌هۆى بڕیارێكى به‌غدا به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ كه‌مده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جوتیارێكى نمونه‌یی له شاره‌زوور رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌رگرتنى نیوه‌ى گه‌نمى جوتیاران زیان له به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌دات.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ وه‌رگرتنى به‌رهه‌مى گه‌نمى جوتیاران بۆ نیوه كه‌مبكاته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و بڕیاره زیان له جوتیاران و به‌رهه‌مى ناوخۆش ده‌دات، به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم ئه‌مساڵ بۆ خوار نیوه داده‌به‌زێت و زۆرێك له جوتیاران ئه‌مساڵ گه‌نمیان نه‌چاندووه".
وتیشى "كه‌مبوونه‌وه‌ى گه‌نم بۆ نیوه و خوارتریش ده‌بێته هۆى گرانبوونى ئارد له بازاڕه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك نییه".
ع