کوردستانی

ئه‌مشه‌و به‌فر ده‌بارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مشه‌و به‌فر ده‌بارێت

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌فر ده‌بارێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزاى بوارى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، شەپۆلی بەفرو باران چالاک دەبێت، رێژەی باران لە زۆربەی ناوچەکان زیاد دەکات".

وتیشى "ئەم شەپۆلە بۆ سبەی بەردەوامی دەبێت بەرەو لاوازی دەچێت، رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت لە هەندێک ناوچە بەهۆی هەوری ناوخۆیی ئەگەری کەمێک باران دەکرێت لە بەشێکی کەمی ناوچە شاخاوییەکان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رێژەی بەفربارین کەمده‌بێتەوە بۆ رۆژانی دوایی، بەهۆی بارینی بەفرێکی باش لە ناوچە سنوریەکان ناوچە شاخاوییە زۆر بەرزەکان دابەزینی هەوای ساردو  بۆ نێو گوندو ناحییەو قەزاو شارۆچکەکان لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما شەوانە چەند پلەیەک دەچێتە ژێر سفر شەوانە زۆر سارد دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان