گێتی
رۆمانێكى بهختیار عهلى یهكێكه له باشترین رۆمانهكانى سهدهى بیست و یهك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" لە لیستی باشترین سەد کتێبی سەتەی بیست و یەکە کە لە لایەن رۆژنامەی NZZ هەڵبژێردراوە.
رۆژنامەی نیوزیورخیشەرتزایتونگ ( NZZ)، بەبۆنەی نزیکبوونەوەمان لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین 100 کتێبی سەدەی 21ى لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، کە چەندین لێژنەی پسپۆڕ و رەخنەگری ناسراو دوای ماوەیەکی درێژی کارکردن ئەم لیستەیان ئامادەکردووە".
لە لیستەکەدا رۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" لە نووسینی بەختیار عەلی نووسەری بەناوبانگی کورد لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نووسەر، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی 21ى دونیادا کردووەتەوە.
ع