کوردستانی
كۆڵبه‌رێك له‌كاتى كۆڵبه‌ریی گیانى له ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆڵبه‌رێكى كوردى خه‌ڵكى گوندى بڵبه‌رى سه‌ر به شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له كاتى كۆڵبه‌ریی گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌و کۆڵبەره بە ناوی محەمەد کەریم ئەزەغ، خەڵکی گوندی بڵبەرى سەر بە شارى مه‌ریوان بووه، بە هۆی وەستانی دڵەوە لە سنووری دزاوەری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانی لە سنووری نەوسوود خەریکی کۆڵبەری بووە و جه‌ڵته لێى داوه‌و گیانى له ده‌ستداوه.
ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
ع