ئابووری
کێشە بۆ بەشێک لە مووچەخۆران دروست دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژیار ئەكرەم، سەرپەرشتیاریی بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی لە هەولێر رایگەیاند "ئەوەی کێشەی بایۆمەتری هەبێت، مووچەی مانگی 10ی رادەگیرێت، بەڵام تۆمارکردنی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەرانەی کێشەی بایۆمەتری و كۆدی بێهاوتایان هەیە، دوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی بۆیان دیاری کرابوو، ئێستاش دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، کەسوکاری شەهیدان و خانەنشینان کە هەفتەی پێشوو خۆیان تۆمار نەکردووە، مووچەی مانگی 10یان رادەگیرێت کاتێک سەردانی بانکەکان دەکەن کێشەی بایۆمەترییان هەیە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی زانارییەکان تاوەکو ئێستا، 15 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریی و کۆدی UPNیان نەکردووە.
ب ح