ئابووری
پهرلهمانى عیراق دهنگ لهسهر پشكى كورد دهدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی دەدات، كە تایبەتە بە پشكی هەرێم و هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان.
ئەمڕۆ یەك شەمە 24ی تشرینی دووەمی 2024 فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق كارنامەی دانیشتنەكانی بڵاوكردەوە "رۆژی سێ شەممە 26ی تشرینی دووەم كۆبوونەوەی پەرلەمان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات".
باس لهوهشكراوه "خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر 5 پڕۆژە یاسا دەكرێت، كە بریتین لە هەمواری یاسای بەرگری شارستانی و یاسای فڕۆكەوانی مەدەنی و چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە".
هەروەها "خوێندنەوەی یەكەم دەكرێت بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی دارایی (2023 و 2024 و 2025) ژمارە 13ی ساڵی 2023".
ع