ئابووری
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 زیاتر دواده‌كه‌وێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده باس له‌وه‌ده‌كرا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، به‌ڵام پاره‌ى نه‌نارد و دابه‌شكردنى مووچه‌ش زیاتر دواده‌كه‌وێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئه‌گه‌رێكى لاوازه ئه‌گه‌ربێت و به‌غداش پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات".
هه‌روه‌ها "تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان ئاماده نییه داهاتى ناوخۆ كه مانگانه كه نزیكه‌ى 100 ملیار دینار ده‌داته به‌غدا، نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر ژماره حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق".
له لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى به‌غدا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى ده‌كات، كه‌متره له پاره‌ى مووچه‌ى یه‌ك مانگ بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ش پاره ره‌وانه بكرێت، به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه دابه‌شكردنى مووچه بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواده‌كه‌وێت.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى 55 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، هۆكاریی دواكه‌وتنى مووچه‌ش بۆ بێباكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خودى مه‌سرور بارزانى ده‌گه‌رێته‌وه.