کوردستانی

سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵی: هه‌رچى زووه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵی: هه‌رچى زووه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ بكرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، شاندێکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عیراق بەسەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، سەردانی دادوەر جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵییان کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیان پرسی مووچە جەختی لەسەر کرایەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵیی بە راشکاوی ئەوەمان پێ ڕاگەیاندووە، وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ ئامادە نییە واژۆ لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگەکانی 10،11،12ـی فەرمانبەرانی هەرێم بکات و ئەمەش گرفتی بۆ مووچەخۆران دروستکردووە".

وتیشى "سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی بە شاندەکەی وتووە دەبێت پرسی مووچە لەو بابەتە سیاسییانە دووربخرێتەوە و پێویستە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەنێوان سەرۆکی حکومەتی عیراق و وەزیری دارایی عیراق و فراکسیۆنەکان رێکبخرێت تا بگەنە ئەنجامێک و ئیدی کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست نەکرێت".

لاى خۆیه‌وه‌ جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا دادوەر جاسم محەمەد پێیڕاگەیاندین لەڕووی یاسایی و مرۆییەوە پێویستە مووچەی فەرمانبەران دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan