گێتی

عیراقچى: ئاماده‌ين بۆ دانوستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراقچى: ئاماده‌ين بۆ دانوستان

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئەگەر لایەنی بەرانبەر ئامادەبێت بۆ دانوستانێکی دادپەروەرانە نەک خۆسەپێنەرانە، ئەوە ئێران ئامادەیە.

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ئەگەر لایەنی بەرانبەر لە هەڵوێستێکی یەکسانەوە ئامادەبێت دادپەروەرانە دانوستان بکات، ئێرانیش ئامادەیە

وتیشى "هەرکات لایەنە دانوستانکارەکان ئامادەبن لە پێگەیەکی یەکسانەوە بچنە ناو دانوستانێکی دادپەروەرانە و شەرەفمەندانە و بۆ رێککەوتنێک کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بێت نەک تاکلایەنە و دوور لە هەڕەشە و تۆقاندن، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئامادەیە، هەمیشە ئامادە بووە".

له‌دواى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هاوكات به‌شداریی ئه‌مه‌ریكا له‌و شه‌ڕه‌ به‌ مووشه‌كبارانكردنى بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، دانوستانه‌ ناڕاسته‌وخۆكانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاون.

ع
Qaiwan
Qaiwan