کوردستانی
زاگرۆس هیوا: شه‌ڕى ئێمه كۆتایی نه‌هاتووه و شێوه‌كه‌ى گۆڕدراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى په‌كه‌كه رایگه‌یاند، كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا و حكومه‌تى توركیاش هیچیان راستگۆ نه‌بوون له‌به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتیی، ده‌شڵێت، شه‌ڕى ئێمه كۆتایی نه‌هاتووه و شێوه‌كه‌ى گۆڕدراوه.
زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى په‌كه‌كه رایگه‌یاند "ئەو کۆمیسیۆنەى له په‌رله‌مانى توركیا له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیی دروستكراوه ئەگەر راستگۆ بوایە، ده‌بوو یەکەم هەنگاوی دیدار لەگەڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بوایە، بەڵام ئەوان هێشتا سەبارەت بەو دیدارە گومانیان هەیە و تەنیا کات بەفێرە دەدەن، کاتێک کە دوولایەنەکە وەکوو ئەکتەری یەکسان گفتوگۆ نەکەن، ناتوانێت باس لە دانوستان بکرێت".
وتیشى "له حاڵێکدا کە بزووتنەوەی کوردی هەنگاوی کردەیی لەڕێگای ئاشتیی هەڵێناوە، سوپاى تورکیا هێشتا مۆڵەتی ئۆپراسیۆنی سەر سنوری لە دژی کورد لە عیراق و سوریا درێژ دەکاتەوە، ئەگەر حکومەت راستگۆ بوایە، بۆچی هەموو ساڵێک مۆڵه‌تى ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە خاکی سوریا و عیراق دەکاتەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێمە بزووتنەوەیەکی ئازادی بەخشین و ئازادی بە بێ بەرەنگاربوونەوەی نایه‌تە دی، بەڵام شێوەی ئەو شەڕە گۆڕدراوە، ئێستا لە چوارچێوەی پارادایمی رێبەری ئێمە، واتا دیمۆکراسی، ئازادی ژنان و ناوچەگەرایی، رێگایەکی نوێمان گرتووەتە پێش، شەڕی ئێمە کۆتایی نەهاتووە بەڵکوو شێوەکەی گۆڕدراوە".
ع
بیروڕا


