گێتی

ئەمەریكا چەكی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەمەریكا چەكی ئەتۆم بەكاردەهێنێت
 
مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاریدا بە ئامادەكردنی چەكی ئەتۆم و بڕیارەكەش بۆ تاقیكردنەوەی ئەو چەكەیە بۆ دڵنیابوونەوە لە كاركردنی بە تەواوەتی. 

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند"بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئەوەیە تا ئەو چەكە تاقیبكەینەوە، چونكە پێویستە دڵنیا بین لەوەی كە بە شێوەیەكی دروست كار دەكات".

وتیشی"هێشتا روون نییە كە تاقیكردنەوەكە كەی و چۆنە، بەڵام ئەمەریكا پێویستی بەوە هەیە پێش بەكارهێنانی ئەو چەكە لە جەنگێكی راستەقینەدا، لە كاتێكی ئاساییدا تاقیبكاتەوە بۆئەوەی دڵنیابنەوە لە رادەی كاریگەریی و وێرانكارییەكانی چەكەكە". 

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، بە فەرمانێك دەرگای بە رووی دەستپێكردنی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی واشنتۆندا كردەوە، كە رەنگە ببێتە هۆی گۆڕانكارییەكی گەورەی جیهانی. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan