کوردستانی
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن راده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌فته‌ى داهاتوو، دواى مانگێك و چوار رۆژ له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لایه‌نه‌كان و كاندیده‌كان بۆ په‌رله‌مانى عیراق، بانگه‌شه راده‌گیرێت و كۆمسیۆن هۆشداریی ده‌دات.
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تا راده‌یه‌ك باشبوو، كۆمسیۆنى عیراق له رێگه‌ى بنكه‌و كۆمسیۆنى پارێزگاكانه‌وه چاودێرى وردى دۆخه‌كه‌ى كردووه".
وتیشى "چه‌ندین لایه‌ن و كاندید به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانى كۆمسیۆن سزادراون و غه‌رامه‌كراون و چه‌ندین كاندیدیش دووخراونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌فته‌ى داهاتوو، رۆژى هه‌شتى مانگ كاتژمێر 7ى به‌یانى كۆتایی به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌هێنرێت و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان و كاندیده‌كان پێوه‌ى پابه‌ندبن".
ع
بیروڕا


