گێتی
گرۆسى: ناتوانین چاودێرى بنكه ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران بكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، خێرابوونه‌وه‌ى پیتاندنی یۆرانیۆمى ئێرانمان نەبینیوە.
رافائێل گرۆسی، بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی به ئاسۆشەیتێد پرێسى رایگەیاند "به‌و جۆره نییه کە ئێران بە شێوەیەکی چالاکانە یۆرانیۆم بپیتێنێت و ئه‌وه‌مان لێ به‌دینه‌كردووه".
وتیشى "دەستمان بە ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئێران ناگات، چاودێران هیچ چالاکییەکیان لەڕێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه نەبینیوە کە نیشانی بدات کۆماری ئیسلامیی ئێران وەبەرهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی لە ئەوەی کە پێش شەڕی 12 ڕۆژە ئەنجام دابوو، خێرا کردبێتەوە".
له‌دواى شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران و هێرشى مووشه‌كى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سێ ناوه‌ندى ئه‌تۆمى ئێران، ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم پچڕاندووه و چاودێره‌كانى ده‌ركردووه.
ع
بیروڕا


