ئابووری
زانیاریی له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌م هه‌فته‌یه‌دا، حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كاریی كردووه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆ، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه پێش هه‌ڵبژاردن ده‌بێت یان دواى هه‌ڵبژاردن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كاریی كردووه بۆ مووچه‌ى مانگى نۆ، له ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم گرفتى داهاتى ناوخۆى نییه و 120 ملیار دینارى ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بیخاته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئەگە حكومه‌تى هه‌رێم هەفتەی داهاتوو داهاتى ناوخۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، بەغداش ناتوانێ پابەند نەبێت".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژى سێشه‌ممه 4ى تشرینى دووه‌م، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆده‌بێته‌وه، بڕیار له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆ ده‌درێت، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا بیانه‌وێت ده‌توانن به رێككه‌وتن هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى بنێرێت بۆ به‌غداو به‌غداش له ماوه‌ى دوو رۆژدا پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردن و رۆژى ده‌نگدان نزیكده‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاتى نه‌وتى بنێرێت و به‌غداش پابه‌ندبوونى خۆى به‌ناردنى پاره جێبه‌جێ بكات، له پێش نۆى مانگى داهاتوو، ئه‌وكات پێش هه‌ڵبژاردن یان له رۆژى هه‌ڵبژاردنیش ده‌توانرێت مووچه دابه‌شبكرێت".
ع
بیروڕا


