ئابووری
مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینان ته‌واوبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ى ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ته‌واوبوو كه له‌مانگى 1ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین بوون و مووچه وه‌رده‌گرن مانگانه.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بەپێی زانیارییە پشتراستکراوەکان ئەو سێ موالیدەی دیاركرابوون لە مانگی 1ی 2025 پێکەوە خانەنشینکران، سه‌رجه‌میان مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینیان بۆ كراوه و ته‌واوبوون".
وتیشى "ئێستا هیچ فه‌رمانبه‌رێك كه خانه‌نشین كراوه نه‌ماوه، سه‌رجه‌میان كاریان بۆ كرا‌و مانگانه له‌كاتى هاتنى مووچه، مووچه وه‌رده‌گرن، كۆتا وه‌جبه‌ش مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵ بوو خانه‌نشینیان بۆ به‌ستراو مووچه‌ى سه‌رجه‌م مانگه‌كانیان وه‌رگرت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خانه‌نشینه نوێیانه ئه‌و پارانه وه‌رگرن كه 12 مووچه‌یه‌و به‌غدا ده‌بێت پێیان بدات".
ع
بیروڕا


