کوردستانی

دانیشتووانی ناحیەی عەربەت ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتووانی ناحیەی عەربەت ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا-
لە ئاگاداركردنەوەیەكدا بۆ دانیشتوانی سنورەكە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت دەڵێت"رۆژی شەممە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەكات". 

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت رایگەیاندووە"رۆژی شەممە، 1/11/2025 دەست بە دابەشكردنی  نەوتی سپی ماڵان دەكەن، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربن و ئامادە بن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەكەی خۆیان". 

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەو هاوڵاتییانەی كارتی نەوتیان داوەتە بریكارەكانیان بە مەبەستی نوێكردنەوە، ئێستا كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و دەتوانن رۆژی هەینی و شەممە سەردانی بریكارەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی". 

بەڕێوەبەرایەتییەكە باسی لەوەشكردووە"پێویستە هەر سەرۆك خێزانێك كارتی پلاستیكی نەوت و بڕی 104,000 هەزار دینار لەگەڵ خۆی ئامادە بكات بۆئەوەی لە وەرگرتنی نەوت بێبەش نەبێت". 

Qaiwan
Qaiwan