ئابووری

به‌دواداچوون بۆ دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌دواداچوون بۆ دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق له‌ باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌وڵێكیان ده‌ستپێكردووه‌.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ئه‌مڕۆ یه‌كشممه‌،لەگەڵ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سۆزان مەنسور، پەرلەمانتاری عیراق و جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کۆبووینەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "كۆبوونەوەكە دەربارەی کێشەی دواکەوتنی مووچە و کێشەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان و کێشەی مانەفێستی گومرگی هەرێم بووە".

وتیشى "لەبارەی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بڕیاردرا، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان سەردانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی فیدڕاڵی بکرێ و بۆ کێشەی مانەفێستی گومرگ و کارگەکانی هەرێمیش لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران قسە بکرێ".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان