ئابووری
سۆران عومه‌ر: به‌غدا ته‌نها 200 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ مووچه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا بۆ مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت، 600 ملیار دینار دەدەم بە هەرێم، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێمیش 400 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆم بداتێ، واتە 200 ملیار بۆ مووچەی مانگی 10 دەمێنێتەوە".
وتیشى "ئەوەش كورتهێنانی زۆر دروست دەكات، چونكە هەرێم بۆ مانگی 10 داوای 996 ملیار دیناری كردووە، بۆیە ئەم كێشەیە پێویستی بە چارەسەرە، چارەسەرەكەش چەندێكی لای عیراقە، ئەوەندەشی لای هەرێمه".
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نزیك ده‌بێته‌وه له دوو مانگ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێستاش دیار نییه‌ى كه‌ى مووچه‌ى مانگى 10 وه‌رده‌گرن.
ع