کوردستانی
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: ده‌بێت هه‌رێم به بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیی رازى بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عیراق رایگه‌یاند، لێدوانه ناجۆره‌كانى به‌رپرسانى هه‌رێم به‌رانبه‌ر به دادگاى فیدراڵیی عیراق دۆخه‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان قورس‌تر ده‌كات.
ئەحمەد حاجى ڕەشید، په‌رله‌مانتارى پێشووى عیراق رایگه‌یاند " لێدوانە ئاڵۆزکەرەکانی بەرپرسانی هەرێم لە دژی دادگای فیدراڵیی، نەک هیچ سوودێکی حزبی نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات چونکه هەموو کێشەکان لە رێگای دانوستانەوە چارەسەر دەبن".
باسى له‌وه‌شكرد "حکومەتی هەرێم ئەبێ هاوکاریی لەگەڵ دادگای فیدراڵیی هەبێت و بڕیاره‌كانى ئەو دادگایە جێبەجێ بکات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " لە ئێستادا ئەبێ كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بكرێت و لە بەکارهێنانی هەڕەشە دوربكه‌ونه‌وه، بەکارهێنانی ئەو وتە و هەڕەشانە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات".
ع،ه