گێتی

ژماره‌ى قوربانيیان بۆ نزیكه‌ى 110 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌ى قوربانيیان بۆ نزیكه‌ى 110 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ته‌ندروستى غه‌ززه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ى پێنج مانگى رابردوو، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى به‌هۆى هێرش و موشه‌كه‌كانى ئیسرائیل بوونه‌ته‌ قوربانیان ژماره‌یان بۆ 110 هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه‌.

ته‌ندروستى غه‌ززه‌ بڵاویكرده‌وه‌" له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و هاوڵاتییانى مه‌ده‌نى تا ئێستا زیاتر له‌ 31 هه‌زار كه‌س كوژراون و زۆربه‌شیان منداڵ و ژنن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه‌ نزیكه‌ى 77 هه‌زار هاوڵاتیی برینداربوون و برینى زۆربه‌شیان قورسه‌ و ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى پزیشكى پێویستیش له‌به‌رده‌ست نییه‌".

ئیسرائیل له‌ هێرش و بۆردوومانه‌كانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ ناوچه‌ گشتییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌ و شوێنى نیشته‌جێبوونى هاوڵاتییان به‌ ئامانج ده‌گرێت و برسیه‌تیش هاوڵاتییانى غه‌ززه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 20 منداڵ له‌ برسا مردوون.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان