کوردستانی

هه‌ڵبژاردن دوابخرێت مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 هه‌ڵبژاردن دوابخرێت مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

چاودێرێكى سیاسیی پێى وایه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و دواخستنى مووچه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پرسى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و ده‌ڵێت، حكومه‌ت كه‌ ده‌سه‌ڵاتى ره‌ها لاى پارتییه‌ ده‌یه‌وێت واده‌ى هه‌ڵبژاردن جارێكى تر دوابخرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌ پێنه‌دانى مووچه‌ دۆخێكى وا ئاڵۆز دروستده‌كات خه‌ڵك باوه‌ڕى به‌ هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێت، له‌برى داواكردن به‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن داواى مووچه‌ بكات كه‌ ئه‌وه‌ى به‌ لاوه‌ گرنگ تره‌.

یادگار عه‌لى، چاودێرى سیاسیی تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند: له‌ دواى دووجار دیارى كردن و دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن، پێم سه‌یره‌ ئه‌مجاره‌ش له‌ دواى بڕیارى دادگاش، سه‌رۆكى هه‌رێم كه‌ خۆى رۆژى 10ى حوزه‌یرانى دیارى كردووه‌ هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌بچێت، هه‌ر خۆشى به‌ نوسراو داوا ده‌كات دوابخرێت به‌ كۆمه‌ڵێك بیانوو كه‌ ده‌بوو پێش بریاره‌كه‌ى ئاماده‌كارى ته‌واوى بۆ به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن بكردایه‌.

وتیشى: روونه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت لاى پارتییه‌ و پارتیش له‌به‌ر ترسى شكستى له‌ هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ست نه‌هێنانه‌وه‌ى كورسییه‌كانى پێشووترى، ده‌یه‌وێت  له‌ رێگه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندى پێنه‌دانى مووچه‌ و دواخستنى واده‌ى هه‌ڵژاردنیش، ئه‌و چاودێره‌ى سیاسىی روونیكرده‌وه‌، كاتێك خه‌ڵك برسى بوو، وه‌ مووچه‌ى پێنه‌درا، دۆخێكى وا ئاڵۆز دروست ده‌بێت خه‌ڵك باوه‌ڕى به‌ هه‌ڵبژاردن نامێنێت و ده‌ڵێن  له‌ ئێستادا هه‌ڵبژاردن پێویست نییه‌ و له‌و پێویست تر قووتى رۆژانه‌ و مووچه‌كانمانه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ئامانجى سه‌ره‌كى پارتییه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، سه‌رۆكى هه‌رێم و پارتیش وه‌كو حزب له‌گه‌ڵ دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردندان و ماوه‌ى زیاتر له‌ 45 رۆژیشه‌ فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و بووه‌ته‌ هۆى دروستبوونى ناڕه‌زایه‌تیى و نیگه‌رانییه‌كى زۆرى مووچه‌خۆران و هاوڵاتییانیش به‌ گشتيى.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان