کوردستانی

كۆمسیۆنى عیراق: سلێمانى یه‌كه‌مه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنى عیراق: سلێمانى یه‌كه‌مه‌

مه‌ودا میدیا-


بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن پلەی یەکەمە لە ریزبەندی ھەموو پارێزگاکانی عێراق دێت لەرووی دابەشکردنی زۆرترین ژمارەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان.

كۆمسیۆنى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "لەماوەی هەفتەیەکدا 21 هەزار و 477 کارت رادەستی هاووڵاتیان کراوە".

"له‌ دهۆک 12 هەزار و 269 کارت و لە هەولێریش 3 هەزار و 405 کارتی بایۆمەتری دابەشکراون".

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە رێگەی 79 ناوەندی تۆماری سەر بە ئۆفیسەکە، لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکە، رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ کراوەیە و لەئێستادا ئەو هاووڵاتیانەی لە نێوان 20ی ئاداری 2022 تا 20ی ئەیلولی 2023 خۆیان تۆمارکردووە، دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی سنووری نیشتەجێبوونیان بکەن بۆ وەرگرتنەوە کارتی دەنگدان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە