کوردستانی
رووداوێكى هاتوچۆ شه‌ش قوربانى لێ كه‌وته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ شه‌ش كه‌س بوونه قوربانى.
له سه‌ر رێگاى دوكان بۆ خه‌له‌كان، به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رووداوێكى هاتوچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى نیسان پاترۆڵى، حكومى، نیسان سه‌نییه‌ك روويداوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بوونه قوربانى.
سامان عه‌لى، له نزیك رووداوه‌كه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رووداوه‌كه له جۆرى پێكدادان بووه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س له هه‌ردوو ئۆتۆمبێل برینداربوون و سه‌رنشینانى نیسان سه‌نیه‌كه برینكه‌یان قورسه".
ع،ه