کوردستانی
كه‌شناسى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ بارانى به‌لێزمه و هه‌وره‌بروسكه‌ش ده‌بێت و به‌رێژه‌یه‌كى زۆر دابارین ده‌بێت.
به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى "سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە".
هه‌روه‌ها "بڕى دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری رۆژهەڵات".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی :15
دهۆک : 15
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 17
کەرکوک : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20
ع،ه