کوردستانی
بۆ دووه‌م رۆژ فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى بایكۆتیان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بۆ دووه‌م رۆژ فه‌رمانبه‌رانى چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كرد.
هه‌ر یه‌كه له فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى و فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى یه‌كه‌مى خانووبه‌ره‌ى سلێمانى و كاره‌باى سلێمانى و خانه‌نشینى پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بانكى خانه‌نشینى دژى دابه‌شنه‌كردن و دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان بایكۆتى ده‌وامیان كرد.
ماوه‌ى نزیكه‌ى 50 رۆژه فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى دووى ناردووه به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و مووچه دابه‌ش ناكات.
ع،ه