کوردستانی

ترسی پارتی لە هەڵبژاردن ئاشكرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترسی پارتی لە هەڵبژاردن ئاشكرا دەبێت

مەودا میدیا-
ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: پارتی بۆیە لە هەڵبژاردن دەترسێت و بایكۆتی دەكات، چونكە حەجمی راستەقینەی دەردەكەوێت.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، حەجمی ئێستای پارتی هی خۆی نییە و بە تەزویرات خۆی گەورەكردووە، بۆیە هەمیشە لە دەركەوتنی حەجمی راستەقینەی خۆی ترساوە.

وتیشی، بایكۆتكردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن پارتییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی دڵنیایە لەوەی كە هەڵبژاردنی ئەمجارە بە تەواوی دەبێتە هۆی دەركەوتنی حەجمی راستەقینەی حزبەكەی، چونكە كەمترین مەجالی تەزویراتی تێدا دەبێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، فشاری پارتی بۆ كشانەوە لە حكومەت بۆئەوەیە كە دەیەوێت رۆڵی هەبێت لە كۆمسیۆن بەو شێوەیەی كە خۆی دەیەوێت بۆئەوەی بتوانێت هەرچی بوێت لە هەڵبژاردندا بیكات.

باسی لەوەشكرد، پارتی پێیوایە، ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت رەنگە لە داهاتوودا جۆرێك لە پشێوی لە عیراقدا دروست ببێت و ئەوكات جارێكی تر هەڵبژاردن بەدڵی ئەوان بێت. 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان