کوردستانی
مامۆستایانی گەرمیان بڕیار لهبارهی بایكۆتهوه دهدهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێشتا چارەنوسی مووچەی مانگی شوبات دیار نییە و ئەندامێكی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیانیش دەڵێت: ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بێت و مووچە دابەش نەكرێت ئەوا دوای پشووی نەورۆز تاوتوێی بایكۆتكردن دەكەن.
مامۆستا دڵشاد ساڵح، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند، تا ئێستا دەستەكەیان هیچ بڕیارێكی لەبارەی دووبارە بایكۆتكردنی دەوامەوە نەداوە.
وتیشی، چاوەڕێ دەكەن تا دوای پشووی جەژنی نەورۆز و ئەوكات دەستەكەیان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی بارودۆخەكە دەكات و بڕیار دەدات كە ئایا لە دەوامكردن بەردەوام دەبن یان بایكۆت رادەگەیەنن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێستا لەلایەك سیاسەتی هیچكام لە حزبەكانی هەرێمی كوردستان بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانیشەوە روون نییە، لەلایەكی تریشەوە پارتی دەیەوێت بەزۆر (ئەژماری من) بەسەر فەرمانبەراندا بسەپێنێت بەبێ ویستی خۆیان، بۆیە هەموو ئەگەرێك لەبەردەمماندا كراوەیە.
باسی لەوەشكرد، دەستەكەی ئەوان جیایە لە دەستەی فەرمانبەرانی ناڕازیی، بەڵام هەوڵدەدەن پێكەوە بەهاوبەشیی بڕیارێكی دروست بدەن بۆ بەرگریكردن لە مافەكانیان.
ئ پ