کوردستانی

پارتی ئەگەر شۆڕشی پێنەكرێت، پێیتێكدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی ئەگەر شۆڕشی پێنەكرێت، پێیتێكدەدرێت

مەودا میدیا-
ئەندامێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت: یەكەم هەڵبژاردنە كە پارتی بواری ساختەكاریی كەمترە بۆیە هەڵبژاردن ناكات.

بەرهەم مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، پارتی لەبەر چەند خاڵێك بەشداری هەڵبژاردن ناكات، كە دیارترینیان ئەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا كۆمیسیۆنە كارتۆنییەكەی هەرێم رۆڵی نابێت و یەكەم هەڵبژاردنیشە  دیموكراسی بەرقەرار دەبێت و بواری ساختەكاریی نابێت.   

وتیشی، ئێستا پارتی وای پیشان دەدات كە خەمی ئەو پێكهاتەكانە، بەڵام گریانی پارتی بۆ  11 كورسی مسۆگەری پێكهاتەكان لەبەرئەوەیە كە ئاویان دەكرد بەئاشی پارتیدا و هەمیشە لەبەرژەوەندی خۆی بەكاریدەهێنان. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پارتی هەركات هەستی بەوەكرد كە بەرژەوەندییە حزبییەكانی دەكەوێتە مەترسییەوە، ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ شیعارە سواوەكەی خۆی كە دەڵێت، ئەگەر شۆڕشمان پێنەكرێت، ئەوا پێمان تێكدەدرێت. 
باسی لەوەشكرد، ئەم جارە بەرەیەك لە پەرلەمانی كوردستان دروست دەبێت كە ئەو بەرەیە  زۆرینە دەبێت و پارتی لەبەرامبەریدا بچووك دەبێتەوە، هەربۆیەش پارتی نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت. 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان