کوردستانی

پارتى هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسێكى پێشووى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تى پارتیی دیموكراتیی كوردستان هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كردووه‌ و ریفراندۆمیش یه‌كێك بوو له‌وانه‌.

به‌هرۆز گەڵاڵی، نوێنه‌رى پێشووى یه‌كێتى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ وتارێكدا نوسیویه‌تى " بە داخەوە نەدەبوو تاك لایەنە پارتی ئەم هەڵوێستە وەربگرێت، چونكە بڕیاری لەم شێوەیە زیاتر ماڵی كورد لێكدەترازێنی و كورد بەرە و كارەسات و بارودۆخێكی زۆر خراپتر لە ئێستا دەبات".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ " خۆ ئەگەر پارتی لە سەر جێبەجێنەكردنی ماددەی 140 و كێشەی كەركوك و جینۆسایدی هەڵەبجە، پێكەوە لەگەڵ هەموو حزبەكانی تری هەرێمی كوردستان بەرانبەر بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی بوەستابانایەوە و هەڵوێستیان وەربگرتایە، رەنگە بۆ كورد و دۆستەكانی ببوایە هەڵویستێكی كوردانەی نیشتمانی گرنگ".

"بەڵام ئێستا بەم شێوەیە تاكلایەنە بڕیاردانی بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كارێكی یەكجار خراپ و بڕیارێكە پەلەپەلی پێوەدیارەو دیراسە نەكراوە".

گەڵاڵی دەشڵێـت "من پێم وایە سەركردایەتی پارتی تائێستا چەند هەڵەیەكی ستراتیژی گەورەی كردووە، ریفراندۆمیش كارێكى هه‌ڵه‌بوو".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان