کوردستانی
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی پێى وایه ره‌نگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كرێت، به‌ڵام حزبه‌كه‌ى ئاماده‌كاریی كردووه.
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵى دادگه‌ری رایگه‌یاند" سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكردووه، ئێمه‌ش ئاماده‌كاریمان كردووه تاوه‌كوو به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا ئێمه به‌شدار ده‌بین".
باسى له‌وه‌شكردووه "پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌و له‌زۆنێكدا و به‌ته‌واوی حكومڕانه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه‌و ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ر نه‌كرێ".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو " له‌دوای پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی پارتی له‌هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وا ئه‌وان به‌شداری ده‌كه‌ن".
دوێنێ دووشه‌ممه، مه‌كته‌بى سیاسى پارتیی دیموكراتیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى كۆبووه‌وه و بڕیاریدرا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كه‌ن.
ع،ه