کوردستانی

كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه‌ و هه‌ڵبژاردن هاته‌ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه‌ و هه‌ڵبژاردن هاته‌ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

له‌باره‌ى دواخستنى دابه‌شكردنى مووچه‌ و به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن،کۆمەڵی دادگەریی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌خت ده‌كانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى خۆیدا و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بوو حكومه‌تى هه‌رێم له‌م مانگى ره‌مه‌زانه‌دا به‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا ناردوویه‌تى له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ  مووچه‌ى دابه‌شبكردایه‌ .
 
 
دەقی راگەیه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان:
 
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان 
 
حوكمڕانی خراپ و پڕ گەندەڵیی  و بێباكیی دەسەڵاتدارەكانی كارێكی كردووە كە رۆژ بە رۆژ قەیران و گرفتەكان زیاتر و مەینەتییەكانی خەڵكیش زۆرتردەبن .
 
زیاتر لە هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، پارەی پێویستی بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە، بەڵام بە بڕیارێكی چاوەڕوان نەکراو لەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمەوە دەستی بەسەرداگیراوە، لەكاتێكدا دەتوانێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچەی هەموو مووچەخۆرانی دابەشبكردایە .
 
دەبوو ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە هەستی بەرپرسیارێتی هەبوایە كە لەم مانگی رەمەزانه‌دا دەستی بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵكدا نەگرتایە كە تاكە سەرچاوەی ژیانی ئەو مووچەیەیە.
 
تایبەت بەپرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنداین لەو كاتەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریكردووە و،  هیوادارین هیچ لەمپەر و رێگرییەک نەخرێتە بەردەم ئەنجام دانی پرۆسەكە .
 
هەرجۆرە ئینكارییەک  کە وەستان بێ لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فدراڵیی دا هەرێمی كوردستان روبەڕووی قەیرانی زیاتردەکاتەوە و دوورنیە چوارچێوە دەستووری و یاساییەکەی هەرێم لەدەست  بدەین .
 
کۆمەڵی دادگەری کوردستان 
ئەنجومەنی باڵا
19/3/2024

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان