راپۆرت

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ کۆتایی لارەڕێ و سەرکردەی چاڵێنجەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ کۆتایی لارەڕێ و سەرکردەی چاڵێنجەکان

مەودا میدیا- 

دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر خستنەوە سەر راستەڕێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای ئەوەی هۆکار گەلێک ئەو حزبەیان گیرۆدەی دۆخی چەقیو و بەرەو لارەڕێ بردبوو، دەبوو ئەو قۆناغە کۆتایی بێت و لەگەڵ جەماوەر و ئامانجە راستەقینەکان و مێژووی پرشنگداریشیدا ئاشتبکرێتەوە، کرا؛ بەڵام کێ کردی؟

بڕیاری قورس و بیرکردنەوەی دروست
لە نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلالەوە تا کۆچی دواییەکەی، یەکێتی تووشی قەیرانی سەرکردایەتی و یەک بڕیاری بووبوو، زۆرینەیان بەرژەوەندییەکان کۆی کردبوونەوە و بە مەنی خۆیان بۆ خۆیان یان گرووپەکەیان دەپێوا، ئەوە وایکرد دەرفەت بڕەخسێ بۆ تانەدانی زیاتر لە یەکێتی، مێژوو و شێوازی سیاسەتکردنی، هەبوو پلاری دەدا و دەیوت: خۆ نازانرێ لەگەڵ کام بەرە یان گرووپ گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسییە گەرمەکان بکرێ!
لە مەنگەدانی مەنی گرووپچییەکان دەرفەتی بۆ هاتەپێش، چەکوشی یەک دەست لەسەری دان و چوونە قۆناغی بێدەنگکردنەوە، تەنانە تەلەفۆنیش نەبووە گەیەنەری نوزەنوزی دوای شکستیان، ئیتر چوونە سوڕی متبوونەوە، لە خوارەوە دەنگی ئامینکردن بۆ دۆخی نوێ؛ کۆتایی رۆیشتن لەسەر لارەڕێ بەرزبووەوە، لە مێژوودا ئەوە بە قۆناغی نوێبوونەوە و خستنەوە سەر راستەڕێ بۆ یەکێتی دەژمێردرێ.

لە تاڵەبانییەوە بۆ تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەرکی ئەو راستکردنەوەی لەئەستۆ گرت، قورس و سەخت بوو کە رووبەڕووی رێگرتن لەو شکستە پەنگخواردوویەی یەکێتی ببێتەوە، بەڵام دەستی دایە و سڵی نەکردەوە، پێچ و پەنای زۆریان بەڕوودا کرایەوە، بە دەرزی و دەنووک و شۆفڵ چاڵی لەبەردەمدا هەڵکەنرا، بەڵام ئاکامی نەبوو؛ سەرکەوت.
لە یەکەم چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک راگەیاندنکاری دیار، تاڵەبانیی کوڕ وتی "وای لێهاتبوو یەکێتییەکەی مام جەلالم نەدەناسییەوە، بۆیە دەبوو کارێک بکەم، بڕیارەکە قورس بوو، بەڵام پێویست بوو و دەبوو دەستی بدەمێ".
زۆرینەی هەڤاڵەکانی مام جەلال دەڵێن" یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مام جەلال ئەوە بووە لەکاتی شکست و قەیرانەکاندا، ئەو زۆر ورەی بەرزبووە و وتوویەتی ئێمە سەردەکەوین"، ئەوەش دەڵێن "چاونەترس بووە و سڵی لە هیچ نەکردووەتەوە".
سەروەختەکانی راستکردنەوەی یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەو شوێنپێەدا رۆیشت و بڕیاری قورسی دا، نەترسا و نەتاسا، سڵی نەکردەوە و هەڵسایە سەر پێیان و وتی "یەکێتییەکەی مام جەلالمان دەوێتەوە".

دەباشانی تەنها و "کۆبوونەوەی نەیارەکانی یەکێتی"
بڕیاری خستنەوە سەر رێگەی راستی یەکێتی، لە مەتبەخێکی سیاسی و ئەمنیدا نەیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆکردەوە، پیلان لەدوای پیلان، هەڕەشە و گوڕەشە، پارە بۆ تەرخانکردن، تۆمەتبارکردن بە دەست و دەمی ئەم و ئەو، نەخشەکێشان بۆ کودەتا و زۆر کاری دیکەشی لە دژ کرا، کەچی شکستیان خوارد و نەیانتوانی رێ لە پرۆسەی راستکردنەوە بگرن، مەتبەخەکەش ئێستا خامۆش و بێ ئاش و ماشە.

چۆپی و شۆکی پارتی
لەماوەی نەخۆشکەوتنی و کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دا، پارتی دەرفەتی وەرگرت و "ئێی زۆری" بە یەکێتی کرد، سەروەختی راستکردنەوەش هەر پێی وابوو "ئێ ئێی یەکێتی" درێژەی دەبێت، کاتێک لە چاوپێکەوتنەکەی تەلەڤزیۆنی رووداو دا دیتی بافڵ جەلال تاڵەبانی نەخێر و چاڵێنجی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ رێککەوتن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستی کرد، چۆپییەکەی بووە شۆک، تائێستاش بەری نەداوە.

پارتی ئەلوەداعی دواخست بۆ مانگی حوزەیران
"دانانی یاسای هەڵبژاردنێکی باش، پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران، دروستکردنی کۆمسیۆنێکی هەڵبژاردنی شارەزا، پێکهاتەکان بتوانن نوێنەری راستەقینەی خۆیان بکەن"، داوای بافڵ جەلال تاڵەبانی بوون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر ئەوە کرا "فەرموون یەکێتی ئامادەیە هەر سبەینێ هەڵبژاردن بکەین، بەڵام دڵنیابە پارتی نایەوێ هەڵبژاردن بکرێ"، ئەوە قسەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو وەکو چاڵێنج بۆ پارتی ناردی و وتی.
پارتی بە هەڕەشەی بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بیانووی لاواز، دوو شتی خستەڕوو:
یەک: ئەلوەداعی رەمەزانی دواخست بۆ مانگی حوزەیران؛ ئەگەر بتوانێ دەڵێت: ئەلوەداع هەڵبژاردن.
دوو: چووە سەر لارەڕێ، چونکە ئەگەر هەڵبژاردن بە مەرجەکانی ئەو نەکرێ، ئەوا هێزی یەکەم و زۆرینە نییە، ناشبێتە بڕیاردەری هەرێمی کوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان