کوردستانی
هه‌په‌گه 15 فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى توركیاى خسته خواره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هەپەگە، رایده‌گه‌یه‌نێت، سیستەمی مووشەکی نوێمان دەستکەوتووە بۆ خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا .
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا له لایه‌ن هێزەکانیانه‌وه خستووەتە خوارەوە و دوایین فڕۆکەش كه خستوویانه‌ته خواره‌وه لە 1ی ئه‌م مانگه بووە.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه 20ى ئازارى 2024، هەپەگە، کە باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، لە راگەیەندراوێكدا رایگه‌یاندووه، سیستەمی مووشەکی نوێیان دەستکەوتووە، کە یارمەتیان دەدات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بخەنە خوارەوە بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەریان هەبێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، تورکیا لە شەڕی دژ بە پەکەکە چه‌ند ساڵێكه، هێرشه‌كانى لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا به فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامده‌دات و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و بریندار بوون و زیان بە ناوچە گوندنشینەكانیش كەوتووە.
پ ح ع