کوردستانی
کەشناسیی هەرێم بڕى بارانبارینى 12 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به رێژهى بارانبارین له ماوهى 12 كاتژمێرى رابردوودا، كهشناسیى ههرێم رایدهگهیهنێت، زۆرترین بڕی باران لە مێرگەسۆر باریوە بە بڕی 28.8 ملم و کەمترین بڕی بارانبارینیش لە چەمچەماڵ بووە بە کەمتر لەیهك ملم.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ى ئازارى 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم له راگەیەندراوێکدا ئاماژهى بهوهكردووه، لە کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ بۆ کاتژمێر 9ی ئەمشەو زۆرترین بڕی باران کە 28.8 ملم بووە، لە سنووری مێرگەسۆر باریوە.
ئهوهش هاتووه، لە سەر ئاستی پارێزگاکاندا، بەرزترین رێژەی بارانبارین لە سنوری سلێمانی بووە بە رێژەی 9.8 ملم و پاشان لە دهۆک بە رێژەی 7.8 ملم و دواتر لە هەڵەبجە بووە بە رێژەی 3.2 ملم، لە هەولێریش کەمترین رێژەی بارانبارین هەبووە کە بە تیکڕا 2.2 ملم بووە.
بڕی بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم:
ئاکرێ 3.2 ملم
ئامێدی 2.8 ملم
بامەڕنێ 7.2 ملم
بازیان4.2 ملم
دەربەندیخان 2.6 ملم
حاجی ئۆمەران 5.4 ملم
هەڵشۆ 9.2 ملم
مانگیش 2.2 ملم
سۆران 10.6 ملم
پێنجوێن 9.4 ملم
ماوەت 4 ملم
قەڵادزێ 5.8 ملم
باتوفە 4 ملم
سیدەکان 10 ملم
زاخۆ 2.6 ملم
پیرمام 9.1 ملم
پ ح ع