کوردستانی

لە سلێمانی هیچ رووداوێكی نەخوازراو لە نەورۆزدا رووینەدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی هیچ رووداوێكی نەخوازراو لە نەورۆزدا رووینەدا

مەودا میدیا-
سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لە شەوی نەورۆزدا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراوی شەڕكردن و رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی رووینەداوە. 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، خۆشبەختانە لە شەوی نەورۆزدا و لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز هیچ رووداوێك رووینەداوە و هەموو شتێك بە باشیی بەڕێوەچووە. 

دوێنێ ئێوارە تا درەنگانی شەو لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو، كە بەهۆی رەمەزانەوە زۆربەی چالاكییەكانی نەورۆز خرانە دوای بەربانگ، لە شاری سلێمانیش هاوڵاتییان تا درەنگانی شەو لە شەقامی سالم مانەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان لە ناوە و دەرەوەی سلێمانی بەشداربوون.  
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان