کوردستانی

چه‌ندین به‌نداو به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه‌ له‌ كوردستان كاركردن تێیدا راگیراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌ندین به‌نداو به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه‌ له‌ كوردستان كاركردن تێیدا راگیراوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رێوه‌به‌رى گشتیى پێشووى به‌نداو و كۆگاكانى ئاوى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ دروستكردنى به‌نداوى نوێ هه‌یه‌، به‌ڵام  به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه‌ ناتوانرێت بخرێنه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ، به‌رێوه‌به‌رى گشتیى پێشووى به‌نداو و كۆگاكانى ئاوى هه‌رێم تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، كوردستان هه‌مووى پێویستى به‌ دروستكردنى به‌نداوى نوێ هه‌یه‌ له‌ پێناو پاراستنى ئاسایشى ئاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌نداو كارى تێدا كراوه‌ و ئێستا راگیراوه‌، هه‌روه‌ها پلانى دروستكردنى چه‌ندین به‌نداوى تریش هه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه‌ جێبه‌جێناكرێن، ناشزانین كه‌ى پاره‌ و بودجه‌ ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنیان.

وتیشى، ئێمه‌ كاتى خۆى ماسته‌ر پلانى به‌نداوه‌كانمان دانا كه‌ زیاتر له‌ 250 به‌نداو بوو، وه‌ شوێنى 18 به‌نداى گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ دروستكردنیان له‌گه‌ڵ 30 بۆ 40 به‌نداوى بچوك و مامناوه‌ند، ده‌توانین كوردستان له‌ بێ ئاوى بپارێزین و پێویستییه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌ و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و پێداویستییه‌كانى دیهات پێ پڕبكه‌ینه‌وه‌.

له‌باره‌ى به‌نداوه‌كانیشه‌وه‌ باسى له‌وه‌كرد، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌نداوه‌كانى زه‌ڵان و باوه‌نوور و قه‌واڵى خۆرنه‌وه‌زان و  باسه‌ڕه‌ كاریان تێدا كراوه‌ و له‌ ئێستادا كاره‌كان راگیراون،  هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له‌ به‌نداوه‌كانى به‌رده‌سور و خێوه‌ته‌ و ته‌قته‌ق و ده‌ڵگه‌ و چه‌ند به‌نداوێكى تریش له‌ پلاندایه‌ دروستبكرێن.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان