کوردستانی
هۆكارى دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى به بانكیكردنى مووچه ئاشكرا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكارى دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى به بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له ئه‌ئستۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و ئه‌وه‌ش تاوه‌كو دوو مانگێكى تر بۆى ده‌چێته سه‌ر، ئه‌وكات ره‌نگه وه‌زاره‌تى دارایی عیراق خۆى پرۆسه‌كه ئه‌نجامبدات.
دادگاى فیدراڵى عیراق بڕیارىداوه به نیشتمانى كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی عیراقیش رایگه‌یاندووه مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرێت به بێ ئه‌نجامدانى به بانكیكردنى مووچه، هاوكات ته‌نها 10 رۆژ ماوه بۆ مانگی سێ و هێشتا پرۆسه‌كه نه‌چووته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌باره‌ى دواكه‌وتنى پرۆسه‌كه‌شه‌وه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌ماته‌ڵه ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه كات بكوژێت، تاوه‌كو له رێى هه‌ژمارى منه‌وه مووچه‌ى مووچه‌خۆران به بانكى بكات، له كاتێكیشدا عیراق به ته‌واوى ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
وتیشى، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم توانیوێتى پرۆسه‌كه دوا بخات به‌ڵام ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر بۆى ناچێته‌سه‌ر، ره‌نگه تا دوو مانگێكى تریش بتوانێت دواى بخات، ئه‌وكات ره‌نگه وه‌زاره‌تى دارایی عیراق خۆى له رێگه‌ى ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ى پێى گه‌شتووه پرۆسه‌ى به بانكیكردنى مووچه‌خۆران جێبه‌جێ بكات.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بۆیه چاوه‌ڕێى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه پێشووتر به‌و شێوه‌یه كراوه هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌گه‌ڵ بانكێكه رێككه‌وتووه و داتا و زانیارییه‌كانی پێداوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له رێى سه‌رجه‌م ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ى لایه‌تى له‌گه‌ڵ بانكه عیراقییه‌كان كه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه، پرۆسه‌ى به بانكیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران جێبه‌جێبكات.
پ ح ع