کوردستانی

بەڕێوەبەرێك مووچە دەداتە كارمەندەكانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرێك مووچە دەداتە كارمەندەكانی

مەودا میدیا-
بەهۆی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانەوە لە شاری كەلار بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار مووچە دەداتە كارمەندەكانی تا ئەو كاتەی حكومەت مووچە دابەشدەكات.

سەفین دەلۆ، كارمەندی هاتوچۆی ناوشار لە شاری كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند، مقەدەم رزگار عەدنان خوداداد، كە بەڕێوەبەری فەرمانگەكەیانە هەستاوە بە پێدانیی بڕی 200 دۆلار بە هەریەكێك لە كارمەندەكانی تا ئەوكاتەی حكومەت مووچە دابەشدەكات. 

وتیشی، بەڕێوەبەرەكەیان یەك بە یەك نامەی بۆ ناردوون و پێیوتوون كە ئەگەر بیانەوێت دەتوانن ئەو پارەیە وەربگرن. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو كارەی بەڕێوەبەرەكەیان لەم مانگی رەمەزان و بێمووچەییەدا خزمەتێكی گەورەیە بە كارمەندەكان و دەتوانێت پێداویستی بەشێكی زۆریان پڕ بكاتەوە. 

ئەو كارمەندە باسی لەوەشكرد، وەرگرتنی پارەكە ئارەزوومەندانەیە و هەریەكێكیان بیانەوێت دەتوانن لێیوەربگرن. 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان