گێتی
ئیسرائیل بڕیاری كۆتایی لە بارەی كۆنترۆڵكردنی رەفەح داوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، ئیسرائیل شاری رەفەح كۆنترۆڵ دەكات تەنانەت ئەگەر ئەو كارە ببێتە هۆی ناكۆكییان لەگەڵ ئەمریكاش.
ماڵپەڕی سكای نیوزی عەرەبی بڵاویكردووەتەوە، ئەگەری لەشكركێشیی زەمینیی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح لەلایەن هێز و تانكەكانی سوپای ئیسرائیلەوە نیگەرانیی لای واشنتۆن دروستكردووە، بەڵام ئیسرائیل رەتیدەكاتەوە گوێ بە نیگەرانییەكانی واشنتۆن بدات.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل دڵنیایی داوە لە پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی مەدەنیی لە رەفەح، بەڵام پێشێلكارییە مرۆییەكانی و هێرشەكانی پێشووی لەكەرتی غەززە و بۆردومانكردنی هاوڵاتییانی مەدەنی گومانی لای هەموولایەك دروستكردووە بەوەی لە رەفەح هەمان كار دووبارە بكاتەوە.
لەئێستادا نزیكەی یەك ملیۆن فەڵەستینیی لە رەفەحن و بەهۆی ئەگەری هێرشی ئیسرائیلەوە ژیانیان كەوتووەتە مەترسییەوە.
ئ پ