کوردستانی

لە بارەی مووچەی مانگی ئادارەوە هۆشداریی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی مووچەی مانگی ئادارەوە هۆشداریی دەدرێت

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێكی پێشووی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەی مانگی ئادارەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت: ئەگەر هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش نەكرێت ئەوا بەغدا مووچەی مانگی ئادار نانێرێت.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی هۆشدارییەكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەغدا 608 ملیار دیناری ناردووە بۆ هەرێم و  وتوویەتی، هەركات لیستی مووچەی فەرمانگەكانی دیكە بنێرن ئەوا ئێمەش كۆی گشتیی موچەكە دەنێرین.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەگەر بەرپرسانی هەرێم هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش بكەن ئەوا لە ماوەی 10 رۆژدا بەغدا مووچەی مانگی ئاداریش دەنێرێت. 

باسی لەوەشكردووە، بەغدا داوای نەوت و داهاتی ناوخۆی لە هەرێم نەكردووە، بەڵام تا هەرێم مووچەی مانگی شوبات دابەش نەكات، مووچەی مانگی ئادار نانێرێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان